کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات، پەروەردە داوای بڕیارێک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات، پەروەردە داوای بڕیارێک دەکات
مەودا میدیا-

 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە وەزارەتەکە پێشنیازی کردووە پرۆسەی خوێندن تا 25ی ئاداری ئەم مانگە رابگیرێت بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا.

د. رەھێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن 160 مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار لە ھەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 335 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا کە زۆرترینیان لەشاری هەولێرە، تۆمارکراوە و 111 تووشبووش چاکبوونەتەوە و 4 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراو
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٣٧٨)
١. پشکنین: (٧٠٨٠ پشکنینی نوێ) 
• (٢٤٠٧) هەولێر
• (٢٢٤٦) سلێمانی
• (١٩٤٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٤٥٣) گەرمیان
• (٣٤) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (٣٣٥ تووشبووی نوێ)
• (١٥٨) هەولێر
• (٧٢) سلێمانی
• (٨٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٦) گەرمیان
• (٥) ڕاپەڕین
• 
٣. چاکبوون: (١١١ چاکبوون)
• (٦٣) هەولێر
• (٣) سلێمانی
• (٤٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (٤ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٤٧٢١٠ (٤٤٦٨٥٤ هەولێر، ٢٦١٥٨٧ سلێمانی، ٥٣١١٦٦ دهۆك، ٧٦٠٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١١٥١٦ (٣٩١٥٧ هەولێر، ٣٢١٢١ سلێمانی، ٣٧١٣٠ دهۆك، ٣١٠٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٤٨٨٤ (٣٦٧٦٦ هەولێر، ٢٩٥٠٢ سلێمانی، ٣٥٦٥٦ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٠٨٦ (١٤٤٥ هەولێر، ٩٠٦ سلێمانی، ٧٣٠ دهۆك، ٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٤٦ (٩٤٦ هەولێر، ١٧١٣ سلێمانی، ٧٤٤ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٠ی ئازار ٢٠٢١
Qaiwan
Qaiwan