کوردستانی
دەوامی قوتابخانەکان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا دەڵێت " تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی 12ـی ئامادەیی وەک خشتەی خۆی بەردەوام دەبێت" و دەشڵێت "خوێندن لە قۆناغی 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کە نمرەی نووسینەکەیان ئەنجامداوە لە 12-3-2021 تاوەکو 24-3-2021 رادەگیرێن".
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەکان جگە لە قۆناغی 12-ی ئامادەیی تاوەکو 25-3-2021 دابخرێن.
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارانەی خوێندەوە:
1- لە پۆلی 12ـی ئامادەیی خوێندن بەردەوام دەبێت
2- خوێندن لە قۆناغی 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کە نمرەی نووسینەکەیان ئەنجامداوە لە 12-3-2021 تاوەکو 24-3-2021 رادەگیرێن. ئەو قۆناخانەی ئێستا لە تاقیکردنەوەی 20 نمرەی نووسینن تەنها بۆ تاقیکردنەوەکان دەچنەوە قوتابخانە. ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی 20 نمرەیان ئەنجام نەداوە و تاوەکو پێش جەژنی نەورۆز ئەنجامی نادەن بۆیان دەبێتە پشوو و دەتوانن خشتەی تاقیکردنەوە بۆ پاش جەژنی نەورۆز دابنێن.
3- تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی 12ـی ئامادەیی وەک خشتەی خۆی بەردەوام دەبێت.
4- قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عیراق (ئەوانەی کە ئاوارەن و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن) دەوامیان دەبێتە پشوو تاوەکو کۆتایی جەژنی نەورۆز.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەوامی زانکۆکان گوتی: وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژژمێری خۆیان هەیە و بەپێی ئەو رۆژژمێرە رۆژەکانی پشووی خۆیان دیاریی کردووە و پەیڕەوی دەکەن.
ک. ر