کوردستانی

دەنگدان له‌سه‌ر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دوادەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگدان له‌سه‌ر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دوادەکەوێت
مەودا میدیا-

‌جێگرى سه‌رۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت گفتوگۆکان له‌سه‌ر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 به‌ شێوه‌یه‌کى باش و دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و باس لەوەش دەکات  هه‌ر ده‌قێکیش له‌ناو پرۆژه‌ یاسای بودجەدا‌ دابنرێت پێویسته‌ دژی ده‌ستور نەبێت.

د. به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌نووسییدا وتی "هه‌ر ده‌قێکیش بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجەدا‌ 2021 دابنرێت و زیاد بکریت پێویسته‌ دژی ده‌ستور نەبێت".

وتیشی "لەبەر سەرقاڵی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاساى دادگاى فیدراڵىیەوە، ناتوانێت رۆژى دووشه‌ممه‌، بودجه‌ى عیراق تێپه‌ڕێنرێت" و د. به‌شیر حه‌داد ئاماژەی بەوەش کرد "گفتوگۆکان له‌سه‌ر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 به‌ شێوه‌یه‌کى باش و دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌دەچێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan