کوردستانی

دوو قۆناغی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو قۆناغی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بڕیاریدا  492 ملیار دیناری دیکەی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رج دەکات باس لەوەش دەکات ئەو پارەیە جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.

عه‌بدولڕه‌حمان جویبراوی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دانه‌وێڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق دەڵێت "له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری بازرگانی سه‌رجه‌م لقه‌كان و كۆمپانیاكانی دانه‌وێڵه‌، راسپێردراون كه‌ چاوه‌ڕوانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بانكه‌كان بن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی تایبه‌ت به‌شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ 2020".

دەشڵێت "كۆی ئه‌و شایسته‌ داراییه‌ی بۆ جوتیاران خه‌رج ده‌كرێت بڕه‌كه‌ی 492 ملیار دیناره ‌و خه‌رجكردنەکەش بە دوو قۆناغ دەبێت 7 و 8" و ئاماژە بەوەش دەکات "ئەو بڕە پارەیە جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan