کوردستانی
لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران بڕیار دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێران بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە راگرتنی هاتوچۆی گەشتیارانی لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە,ئەوەش هاتووە بەپێچەوانەوە هاوڵاتییانی ئێرانی رێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتیی باشماخ دەڵێت "ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١١ بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە
دەشڵێت "تا هەفتەیەکی دیکە رێگە بە سەردانی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتییانی ئێرانی رێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن".
ک. ر