کوردستانی
کفری داوای جیابوونەوە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێکه دەستەیەک بەناوی "دەستەی پاڵپشتی شاری کفری" لە رێگەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوە کار بۆ جیاکردنەوەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان دەکەن.
دەستەی پاڵپشتی شاری کفری لە بەیاننامەکەیاندا رەخنەی توند لە ئیدارەی گەرمیان دەگرن و رایدەگەیەنن "ئیدارەی گەرمیان بە هیچ جۆرێک حەز بە پێشکەوتنی شارەکەمان ناکات".
دەستەکە بەرنامەی داهاتوویان کۆکردنەوەی ئیمزا دەبێت بۆ جیاکردنەوەی کفری لە گەرمیان هاوشێوەی قەزاکانی دەربەندیخان و چەمچەماڵ کە پێشتر لە ئیدارەی گەرمیان جیابوونەوە و چوونە سەر سلێمانی.
س.س