کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی شاری هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنێ هەینی تەرمی گەنجێک بە ناوی "عەلی سەباح" لە دەشتی هەولێر لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "شەوی رابردوو دوو تاوانباران دەستنیشان کران کە دانیشتووی بنەسڵاوەن و لێکۆلێنەوە لێیان دەستی پێکردووە"
ئاماژە بەوەشکراوە "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە کە ناوی (ع، ا، ع) و هەریەک لە (ش، ە، ج) و (ب، ع، ا) کە هاوکارییان کردووە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، هەروەها دەستیش بەسەر دەمانچەیەکدا گیراوە".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باسی لەوەکردووە "هۆکاری کوژرانی ئەو گەنجە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باسی لەوەکردووە "هۆکاری کوژرانی ئەو گەنجە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە".
س.س