کوردستانی

قایمقامییه‌تی سلێمانی سێ شوێنی دروستكردنی گیاده‌رمانی داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قایمقامییه‌تی سلێمانی سێ شوێنی دروستكردنی گیاده‌رمانی داخست
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند له‌سه‌ر زانیاری ئاسایش، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی، چەند شوێنێكی دروستكردن و فرۆشتنی گیاده‌رمانی بە رێگەی ئۆنلاین داده‌خات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەرواری 13-3-2021 لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت له‌ دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نووسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خانوو، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتووه‌".

وتیشی "گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه‌ و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغده‌كرێته‌وه‌".

روونیكرده‌وه‌ "لەكاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ کار ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن".

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوای له‌ به‌كارهێنه‌رانه‌رانی به ‌گشتی و خانمان ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ كرد "تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا ده‌رمان بكڕن و به‌كاری بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستییتان ده‌گه‌یه‌نێت".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "به ‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا ده‌مانه‌كاندا گیراوه‌ و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێكاری یاسا دەکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan