کوردستانی
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی داهات پشت بەخۆی دەبەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازاری 2021 لە سەلاحەددن مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازاری 2021 لە سەلاحەددن مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، سەرەتای کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پوختەیەکی لەبارەی كار و بەرنامەكانی حكومەت، هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی لە بوارەکانی كەرتی نەوت و پێشمەرگە و بوارە جیاجیاكانی دیکە، هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی حكومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان خستەڕوو.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە كردووەتەوە "كابینەی حكومەتی هەرێمی کوردستان وەك تیمێكی هەماهەنگ و پتەو و بەبێ جیاوازیی نێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی كاروبارەكانی خۆی بەڕێوەدەبات و هەوڵی ئەوەش دەدات كە بۆ دابینكردنی داهات و خزمەتكردنی خەڵك پشت بە خۆی و تواناكانی هەرێمی کوردستان ببەستێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەسعود بارزانی پوختەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسی و پێشهاتەكان لە ئاستی كوردستان، عیراق، ناوچەكە و یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان پێشکێش کرد و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.
سەرۆک پارتی لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكومەت کردووە و رایگەیاندووە "پێویستە هەمووتان خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵاتدا بن و هەموو هەوڵەكان لە دەوری ئەوەدا چڕببێتەوە كە دەسەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كاربهێندرێن.
مەسعود بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە "رێبازی بارزانی رێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان كەرامەتی خۆی لە حكومەتەكەی خۆیدا ببیننەوە".
س.س
مەسعود بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە "رێبازی بارزانی رێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان كەرامەتی خۆی لە حكومەتەكەی خۆیدا ببیننەوە".
س.س