کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی: بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە سێ کەسمان دەستگیرکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی سێ کەسیان بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان ئاشکراکرد.
ئاسایش لە راگەیەنراوەکەیدا راشیگەیاندووە "ئەو سێ کەسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 13ی ئازاری 2021 کاتژمێر 10:30 خولەک لە سەر رێگەی نێوان چەمچەماڵ - تەکیەی تەقەی هەڕەمەکی دەکەن و لەو کاتەدا هێزەکانمان دەگەنە سەریان و دەستگیریان دەکەن"
ئاسایشی سلێمانی ئاشکراشیکردووە "تۆمەتبارەکان دانیشتووی کەرکوک و ناحیەی پیرەمەگرون و قەزای چەمچەماڵن و بە مادەی 21ی چەک راگیراون و ئۆتۆمبێل و چەکەکانیشیان دەستی بەسەرداگیراوە".
س.س