کوردستانی

وەزیری تەندروستیی عیراق لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە قسە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستیی عیراق لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە قسە دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق رایدەگەیەنێت، ڤاكسینەكانی فایزەر، ئەسترازێنیكا و جۆنسن ئەند جۆنسنیان پەسند كردووە و باسی لەوەش کردووە هاوكاریی هاوڵاتییان بە پابەندبوون بە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی گرنگە.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق دەڵێت "وەزارەتەکەمان گرێبەستی كڕینی 16 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا ئەنجامداوە كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسندی كردوون".

 وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق دەشڵێت "ڤاكسینەكانی فایزەر، ئەسترازێنیكا و جۆنسن ئەند جۆنسنمان پەسند كردووە" 

عیراق ماوەی 12 رۆژە دەستی کردووە بە پێدانی و دابەشکردنی ڤاکسینەکە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە کاریگەری لاوەکی لەسەر کەسەکان دروست کردبێت، 
 
 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan