کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان کێشە و گرفتەکانی هەڵەبجە تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانی کوردستان لەسەر کێشە و گرفتەکانی پارێزگای ھـەڵەبجە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەو پاریزگایە کۆدەبێتەوە, بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوە کردووە ئەو کۆبوونەوەیە دەکەوێتە یادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجەوە.
سامان ئەحمەد، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگھێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کردووە بۆ دانیشتی ژمارە چواری ئاسایی خولی بەھارەی لە رۆژی سێشەممە 16ی 3ی 2021 لە سەعات 11ی پاشنیوەڕۆ".
دەشڵێت "دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریداوە دانیشتنەکە تایبەت بێت بە خستنەڕووی کێشە و گرفتەکانی پارێزگای ھـەڵەبجە بەمـەبەستی چارەسەرکردنیان".
لەلایەکی دیکەوە ئازاد توفیق، پارێزگاری هەڵەبجە وتی"رۆژی سێشەممە یادی 33 ساڵەی کێمایابارانکردنی هەڵبجە دەکەینەوە بە رێپێوانێک لە ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە"
ک. ر