کوردستانی
تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای دیارنەمانی مێردمنداڵێکی دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمەکەی بە کوژراوی لە پشت باخەکانی نزیک شەقامی پشدێنەی نێوان ناحیەی رزگاری - گوندی گردەگۆزینە دۆزرایەوە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە 8ی ئازاری 2021 کەسوکاری مێردمنداڵێک بەناوی (ع، س، ع) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار پۆلیسیان ئاگادارکردەوە کە ناوبراو لەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ناوبراو بە کوژراوی لە پشت باخەکانی نزیک شەقامی پشدێنەی نێوان ناحیەی رزگاری - گوندی گردەگۆزینە دۆزرایەوە".
ئاماژە بەوەشکرد "لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپکردووە".
س.س