کوردستانی

بڕیار لەبارەی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەبارەی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە درا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئازاری 2021 لیژنەی باڵای سی و سێهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بە سەرپەرشتی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە و ئەندامانی لیژنە لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند "یادێکی هەڵەبجەیانە بە ئیدارە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانەوە دەکەینەوە، هەرکەس و لایەن و وڵاتێک ئامادەبێت لە ساڵیادەکەدا ئێمە دەستی رێزی بۆ رادەکێشین و بەخێرهاتنی دەکەین، دەخوازین هەموو چین و توێژە جیاوازەکان بەشداریمان لەگەڵ بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لیژنەی باڵا دواین ڕێکارەکانی ساڵیادەکەی پەسەند کرد و پارێزگاری هەڵەبجە هەموو ئەندامان و دامەزراوەکانی لیژنەکەی  راسپارد کە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan