کوردستانی
پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیانی سیاسی دەکرێت و ئەگەر ھەیە ژمارەیەکیان مووچەیان ببڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی لیژنەی كاروبارى شههیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو زیندانی سیاسییانە دانراوە کە مووچەیان نەدراوەتێ، ئاماژە بەوەشدەکات لە ماوەیەکی نزیکدا مووچە دەدرێت بەو زیندانییە سیاسییانەی کە ناویان هاتووەتەوە و مووچەیان نەدراوەتێ.
سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆکی لیژنەی كاروبارى شههیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێنەدانی مووچە بەو زیندانییە سیاسیانەی ناویان هاتووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان پێنەدراوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ پێداچوونەوە بە لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی دانراوە، هەندێک ناو پێداچوونەوەیان بۆ کراوە بە تایبەت ئەوانەی هیچ مووچەیەکیان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "قۆناغێکی دیکەی پێداچوونەوە بە ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانە دەستپێدەکات کە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەن، هەروەها لیژنەکە کاری خۆی دەکات و ئێمەش بەردەوام بەدواداچوون بۆ کارەکانیان دەکەین".
سەرۆکی لیژنەی كاروبارى شههیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان وتی "پێشبینی دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی ئەو لیژنەیە تەواوبێت، دواتر دەردەوکەوێت کێ زیندانی سیاسییە و پێویستە مووچەی بدرێتێ، هەروەها ئەوانەشی زیندانی سیاسی نین مووچەکانیان دەبڕێت، پاشان سەرجەم ناوەکان دەخرێنە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەن و سەرجەم مافەکان دەدرێت بەو زیندانییە سیاسییانەی کە شایستەن".
س.س