کوردستانی

قوباد تاڵەبانی لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا زانیاری نوێ دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا زانیاری نوێ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێشتر هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رێككەوتن، ئاماژە بەوەشدەکات رێککەوتنەکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ناوەندی هەوڵی نیشتمانی عیراقی رایگەیاندووە "هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 رێككەوتن، ئەو رێککەوتنە نێردراوەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەگەڵ لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تاوەکو ئێستا هیچ پێشنیازێکی بەدیل بۆ ئەو پێشنیازە نییە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خراوەتە ناو پرۆژەی بودجەوە، هەروەها هەر پێشنیازێک بکرێت لەلایەن هەردوو حکومەتەوە دەبێت پەسەند بکرێت".

 قوباد تاڵەبانی لەبارەی رێککەوتنی 50 ساڵەی تورکیا و هەرێمی کوردستانەوە وتویەتی "ئەو قسانەی لەبارەی ئەو رێککەوتنەوە دەکرێت ناڕاستن، چونکە ئەوەی لە رێککەوتنەکەدا هەیە تەنها گواستنەوە و بەبازاڕكردنی نەوت لە رێگەی توركیاوە و  حكومەتی عیراقیش هەمان شێوازی رێككەوتنی هەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan