کوردستانی

هەلی دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ ژمارەیەک کەس راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ ژمارەیەک کەس راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت و لە رێگەی ئۆنلاینەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ فۆڕم پڕ دەکرێتەوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "وەزارەتەکە پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری - ژمێریاری)  بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆك) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ لە رێكەوتی 15/3/2021 تاوەکو 25/3/2021".

 کلیک لەم لینکە بکە و فۆڕم پێشکەش بکە

س.س

Qaiwan
Qaiwan