تەندروستی

توێژینەوەیەكی نوێ: ژەمی ئێوارە نەخۆیت، قەڵەو دەبیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


توێژینەوەیەكی نوێ: ژەمی ئێوارە نەخۆیت، قەڵەو دەبیت
مەودا میدیا-

زۆرێكی لە خەڵكی ژەمی ئێوارە ناخۆن، بەتایبەت ئەگەر درەنگ بكەون ئەویش بەمەبەستی كەمكردنەوەی كێشی جەستەیان، بەڵام خستنەڕووی دەرەئەنجامی توێژینەوەیەك بەشێوەیەكی كتوپڕ، پێچەوانەی ئەو خووەی خەڵكی راگەیاند و دەڵێت "نەخواردنی ژەمی ئێوارە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی جەستە بۆ ماوەیەكی زۆر".

توێژەرەکانی زانکۆی ئۆکاسای یابانی بەدواداچوونی بۆ تۆماری ئەو ژمارە خوێندکارانە کردووە كە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەوانەی سەرووی 18 ساڵەوە بوون كردووە و بینیویانە ئەوانەی بە رێکی وازیان لە خواردنی ئێواران هێناوە، دووچاری قەڵەوی زیاتر بوون.

لە توێژینەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "دووركەوتنەوە یان خۆلادان لە خواردنی ژەمی ئێوارە هۆكارێكی هاوبەشی سەرەكییە لەنێوان 10.0%ی ئەو پیاوانەی بەشداریی توێژینەوەكەیان كردبوو".

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەكە كە لە"Multidisciplinary Digital Publishing Institute" بڵابووەتەوە، هاتووە "دووركەوتنەوە لە خواردنی ژەمی ئێوارە پەیوەندیی زۆری بە "زیادبوونی كێش و قەڵەوییەوە" لای ژنان و پیاوان هەیە، بەراورد بە ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ".

هەروەها هۆكاری دیكە رۆڵی هەیە لە زیادبوونی كێش لای ژنان و پیاوانی بەشداربووی توێژینەوەكە "كێشی ئەوانە زیادیكرد كە وازیان لە خواردنی ژەمی ئێوارە هێنا و تەمەنیان گەورەبوو یان ئەوانەی كە لە بنەڕەتدا گیرۆدەبوون بە دەست كێشی زیادی جەستەوە، هەروەها ئەوانەی كەم دەخەوتن یان مادە كحولییەكانیان زۆر دەخواردەوە و جگەرەشیان زۆر دەكێشا بەراورد بەوانەی ژەمی ئێوارەیان بەشێوەیەكی رێكخراو دەخوارد".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد