عیراقی

ناوی ئەندامانی نوێی دادگای فیدڕاڵی عیراق راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی ئەندامانی نوێی دادگای فیدڕاڵی عیراق راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ناوی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاوکردەوە، سێ ئەندامی کوردی تێدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئاداری 2021  ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، ئەو دادوەرانەی راسپێردراون بۆ بوون بە سەرۆک، جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگەی باڵای فیدراڵی، ناوەکانیان رەوانەی سەرۆک کۆمار کراون بۆ دەرکردنی مەرسوومی کۆماری بە مەبەستی دامەزراندنیان".
 
ناوی سەرۆک، جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بەم شێوەیە:

یەکەم: دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی.

دووەم: دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆکی دادگای تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆکی دادگا.

سێیەم: دادوەر غالب عامر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی رەسەن.

چوارەم: دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی رەسەن.

پێنجەم: دادوەر ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی رەسەن.

شەشەم: دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری دەبێتە ئەندامی رەسەن.

حەوتەم: دادوەر خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سەلاحەددین، ئەندامی رەسەن.

هەشتەم: دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک، ئەندامی رەسەن.

نۆیەم: دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی رەسەن.

وەک لە راگەیێندراوکەدا هاتووە، ئەندامە یەدەگەکانی دادگەکە بریتین لە:

دەیەم:  دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

یازدەیەم: دادوەر خالد تەها، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

دوانزەیەم: دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

سێزدەیەم: دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆکی دادگای نێوجەوانانی دهۆک، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

ناوی دادوەرە کوردەکان وەک ئەندامی دادگای فیدڕاڵی عیراق، بریتین لە جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی و عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک بە ئەندامی سەرەکی دادگای فیدڕاڵی عیراقی هەڵبژێردراون، هەروەها تاهر سلێمان سەرۆکی دادگای نێوجەوانانی دهۆک بە ئەندامی یەدەگی دادگای فیدڕاڵی حکومەتی عیراقی دیاریکراوە.

شایەنی باسە، لە رۆژی 18ی ئادارى 2021 دا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەند کرد.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان