عیراقی

فراکسیۆنە شیعەکان دەیانەوێت 30 ھەزار چەکدار بۆ حەشدی شەعبی زیادبکەن و لە بودجەدا جێی بکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنە شیعەکان دەیانەوێت 30 ھەزار چەکدار بۆ حەشدی شەعبی زیادبکەن و لە بودجەدا جێی بکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هیچ کێشەیەک لە مادەی 11 پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا نییە کە پەیوەستە بە پشکی کوردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو کێشەکان چارەسەر نەکرێن پرۆژە یاسای بودجە تێناپەڕێت.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق  بە مەودا میدیای راگەیاند "هەندێک کێشە هەیە لەنێوان لایەنە شیعەکاندا لەبارەی پرۆژە یاساکەوە، بەڵام هیچ کێشەیەک لە مادەی 11دا نییە کە پەیوەستە بە پشکی کوردەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەری هەیە سبەینێ چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکرێت تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجە، بەڵام تاوەکو کێشە هەبێت کۆبوونەوە ئەنجام نادرێت".

 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق "کێشەی نێوان لایەنە شیعەکان چەندین کێشەیە، یەکێک لەوانە دەیانەوێت 30 هەزار کەس بۆ حەشدی شەعبی زیاد بکەن لەسەر بودجەی ئەمساڵ، هەروەها هەندێکیان داوا دەکەن بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی دابەزێت و داواش دەکەن حکومەتی عیراقی حەوت قەرز هەیە دەبێت بیکات کە پێنجیان لە بواری کارەبادایە".

باسی لەوەشکرد "هەر لایەنە شیعەکان کێشەیان نییە بەڵکو لایەنە سوننەکانیش چەندین کێشەیان هەیە، بۆیە دەتوانین بڵێین تاوەکو ئەم کێشانە هەبێت تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە ئاسان نابێت بە کۆتایی هاتنی ئەم کێشانە پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت و تێدەپەڕێندرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان