عیراقی
شێروان میرزا: ماده‌ی تایبه‌ت به كورد ده‌نگی پێویست ده‌هێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات، زانیارییه‌كی نافه‌رمی هه‌یه كه سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ماده‌ی تایبه‌ت به كورد ده‌نگی پێویست له په‌رله‌مان ده‌هێنێت".
شێروان میرزا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ مه‌ودا میدیا قسه‌یكردو وتی "زانیارییه‌كی نا فه‌رمی هه‌یه كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 31ی ئاداری 2021، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، په‌یوه‌ندیدار به بودجه‌ی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت".
سه‌باره‌ت به ماده‌ی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان، شێروان میرزا، وتیشی "پشكی كورد له‌نێوان وه‌فدی هه‌رێم و لایه‌نه شیعه‌كان رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و پێموایه له ئه‌نجومه‌نیش ده‌نگی پێویست بهێنێت و په‌سه‌ند بكرێت".
ماوه‌ی چه‌ند جارێكه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان له بودجه‌ی گشتی عیراق، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه دواده‌خرێت و گفتوگۆی به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێو بودجه‌ی گشتی ده‌كرێت و به‌رده‌وامی هه‌یه.
هـ.ع