کوردستانی
سبەینێ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەینێ حزبە سیاسییەکان لە بینای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێم کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە حزبە سیاسییەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بینای سەرۆکایەتیی کۆدەبنەوە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ کۆبوونەوەکە، سەرجەم حزبە سیاسییەکان بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراون".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا رایگەیاند کە سەرجەم لایەنەکان بانگهێشت دەکات بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە.
س.س