عیراقی

ئێران رێگەی گەشتیاری وڵاتەکەی لەگەڵ عیراق کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران رێگەی گەشتیاری وڵاتەکەی لەگەڵ عیراق کردەوە

مەودا میدیا-

بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاشکرایکرد، رێگەی گەشتکردن لە عیراقەوە بۆ ئێران بۆ هەندێک چین و توێژ کراوەتەوە، بەڵام رێگەدان بە هاتۆچۆی گشتی تاوەکو 20ی نیسان درێژکراوەتەوە.

حسێن قاسمی، بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەرزی وەزارەتی ناوخۆ و رێکخەری لیژنەی ئاسایشی دەستەی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، رایگەیاند "بە رەزامەندی فەرماندەی بڕیاردەری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سنووردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عیراق تا 20ی نیسانی 2021، بە داخراوی دەمێنێتەوە".

راشیگەیاند "ئەوانەی مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدەرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە، دەتوانن بچنە سەر مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن".

ماوەیەکە بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتی ئێران گەشتکردنی هاوڵاتییانی لە عیراق و چەند وڵاتێکی دیکەوە بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکردووە.

دوێنێ شەممە 10ی نیسانی 2021، حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، وتی "لە عیراقەوە کۆرۆنای گۆڕاو هاتووەتە نێو ئێران".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان