کوردستانی
شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە و رایگەیاند "شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە لە ئەمشەو کاتژمێر 12:00ی شەوەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی دووشەممە بەردەوام دەبێت".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "شەپۆلەکە زیاتر باشور و باشوری رۆژەهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە لەگەڵ باشور و باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکوک".
ئەوەش خراوەتە ڕوو "پێشبینی دەکرێت لەو ناوچانە ئاستی باران بارین لە نێوان (30بۆ50) ملم بێت".