گێتی

پۆلیسی توركیا پێنج ئەندامی هەدەپەی دەستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی توركیا پێنج ئەندامی هەدەپەی دەستگیركرد
مەودا میدیا-

پۆلیسی توركیا لە پارێزگای باتمان پێنج كوردی دەستگیركرد لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی چالاكوان و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە".

داواكاری گشتی لە شاری باتمان بڕیاری دەستگیركردنی بۆ پێنج كورد دەركرد دوای ئەوەی كۆمەڵێك تۆمەتی خستبووە پاڵیان.

بەپێی ماڵپەڕی زەمانی توركی ناوی دەستگیركراوەكان ئەمانەن "سێرڤیت ئۆزكینچی، حەمید داگلی، رەجەب تشفیچی، كولسوم شاك، دیار یمان".

ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی پارتی داد و گەشەپێدان سەرلەنوێ پرۆسەی لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكانی كۆبانێ راگەیاندووە كە بەهۆیەوە 108 ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" تۆمەتباركرابوون، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەكی زۆر لە كورد دستگیركراون، هەروەك دۆسییەی داخستنی هەدەپە كاری لەسەر دەكرێت بەهۆی داوایەكی پارتی داد و گەشەپێدان "هەدەپە"ەوە.

 خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان