ئەمەل جەلال
1325 لە نێوان بڕیار‌و پراكتیکدا
بنه‌مای یه‌كه‌م (به‌شداریكردن)
بڕیاری 1325 (ژن، ئاشتی، ئاسایش) بۆ ئه‌وه‌ی ژن به‌شێك بێت له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی‌و به‌رقه‌راربونی ئاسایشی نیشتمانی له كاتی ململانێكاندا له‌و ناوچانه‌ی كه ململانێی چه‌كداری‌و ناكۆكی سیاسی تێدایه به ئامانجی پاراستنی ژنان له هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی‌و په‌راوێزخستن‌و ئیستغلال‌و هه‌راسانكردن‌و.. هتد، بۆیه بڕیاره‌كه سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌ستنیشانكردوه بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه كه بریتیه له بنه‌ماكانی (به‌شداریكردن، خۆپارێزی، پاراستن) له‌م به‌شه‌دا باس له بنه‌مای به‌شداریكردن ده‌كه‌ین كه بڕیاره‌كه ده‌یه‌وێت ژن رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له‌و پرۆسه‌یه، چونكه له‌و بارودۆخانه‌دا ژنان ده‌بنه سوته‌مه‌نی یه‌كه‌م له له‌ده‌ستدانی خێزان‌و ڕۆڵه‌كانیان, جگه له‌و پێشێلكاریانه‌ی له كاتی جه‌نگ‌و ئاواره‌بون‌و نیشته‌جێكردنیان له كه‌مپه‌كان ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه، بۆیه بڕیاری 1325 جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ژنان به‌شێكی سه‌ره‌كی بن له ره‌سمی سیاسات‌و به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیه مرۆییه‌كان له كاتی جه‌نگ‌و ململانێ چه‌كدارییه‌كان و له قۆناغی دوای جه‌نگیش، كه‌واته پێویسته كچان‌و ژنان له دروستكردنی تیمه فریاگوزارییه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی له پرۆسه‌ی داڕشتنی سیاسات‌و ده‌ركردنی بڕیار‌و ته‌واوی پرۆسه‌كانی دانوستاندن هه‌ژمونێكی ره‌گه‌زی زاڵه، ژنان هیچ رۆڵ‌و بایه‌خێك به گرنگی به‌شداریكردنیان نه‌دراوه، ته‌واو غائیبن له‌م پرۆسانه‌دا، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ژنان هیچ رۆڵێكیان نه‌بێت له نه‌خشه‌ڕێگای داهاتوی نیشتمانه‌كه‌یان، بۆیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌وڵه‌تان ئیلزام ده‌كات به‌م بنه‌مایانه‌وه كه په‌یوه‌سته به سێ قۆناغ:
یه‌كه‌م : به‌ر له رودانی ناكۆكی‌و ململانێكان. دووه‌م: له كاتی رودانی. سێیه‌م: دوای ته‌واوبونی جه‌نگ‌و ناكۆكییه‌كان.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به بابه‌تی بوژاندنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كانیان‌و به‌شداریكردنی ژنان له خستنه‌ڕوی پێداویستیه‌كانی كچان‌و ژنان‌و منداڵان‌و خێزان، چونكه ئه‌زمونه‌كان سه‌لماندویانه كه ژنان له ورده‌كارییه‌كانی پێداویستیه‌كان زیاتر ده‌توانن ئه‌و پێویستیانه ده‌ستنیشان بكه‌ن له غیابی ئه‌واندا زۆر جار جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه ده‌بوو ڕاوێژ به سودمه‌ندان بكرایه تا كه‌م‌وكوڕییه‌كان دوباره نه‌بوایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ نه‌ك ته‌نها ژنان، به‌ڵكو پێویسته بۆ هه‌موو بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به توێژی په‌یوه‌ندیدارو سودمه‌ندان، ده‌بێت ڕه‌چاوی گرنگی به‌شداریكردنی بكرێت، تا زامنی ماف‌و پێداویستی گشت چین‌وتوێژه‌كان بكرێت به بێ جیاكاری‌و هه‌ڵاوێردن، به‌و شێوه‌یه‌ش هانی توێژه لاواز‌و په‌راوێزخراوه‌كان ده‌ده‌یت كه خۆیان بێنه پێشه‌وه بۆ دانان‌و داڕشتنی ته‌واوی به‌رنامه‌و پلانه داڕێژراوه‌كان، سه‌ره‌نجام خۆیشیان ده‌بنه به‌شێك له جێبه‌حێكردن‌و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتی‌و تایبه‌ته‌كان به باشترین شێواز له روی چه‌ندێتی‌و چۆنیه‌تیه‌وه.

ئه‌م هه‌نگاوه ئاستی به‌شداریكردن به‌هێز ده‌كات‌و پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری‌و په‌ره‌پێدانی تواناكانی چین‌وتوێژه‌كان زیاد ده‌كات،
ده‌رئه‌نجام پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام ده‌بێته بنه‌ماو كچان‌و ژنانیش سودمه‌ندی گه‌وره ده‌بن‌و ده‌بنه به‌شێك له بوژاندنه‌وه‌ی ده‌ستی كار‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری‌و بێكاری‌و هۆكارێكی گرنگی كرانه‌وه‌و هۆشیاربونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه به مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌و ئابورییه‌كانی له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی‌و بینینه‌وه‌ی خۆی له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا. كه‌واته بنه‌مای به‌شداریكردن ته‌نها مافی به‌شداریكردن مسۆگه‌ر ناكات، به‌ڵكو هۆكارێكی گرنگی گۆڕانكاری ڕیشه‌ییه له ته‌واوی بواره‌كانی ژیاری‌و ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و یاسایی‌و هتد، بۆیه ته‌واوی ده‌سه‌ڵات‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته ناوه‌ندی‌و ناوخۆیی دامه‌زراوه‌كانیه‌وه ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بكات‌و رێكار‌و رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئیلتیزامه نێوده‌وڵه‌تیه‌و خاوه‌ندارێتی به‌رپرسیارێتیه‌كه، له‌ئه‌ستۆبگرێت.
بنه‌مای به‌شداریكردنی ژنان له ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌یاسا رێك بخات‌و به كردار له‌ناو ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌نگبداته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت كار بۆ زه‌مینه‌سازی‌و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بكرێت، ئه‌م كاره‌ش ته‌نها به چه‌ند ده‌زگایه‌كی ژنان ناكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له سیاسه‌ت‌و هێڵه گشتییه‌كانی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی خۆیدا ره‌نگی نه‌دابێته‌وه‌و ته‌واوی پێداویستیه مادی‌و مرۆییه‌كانی بۆ دابین نه‌كردبێت.