وەرزش

بەرشەلۆنە چاوەڕێی چاڤی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە چاوەڕێی چاڤی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کەناڵی کاسی قەتەری هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراوی بڵاوکردەوە لەسەر چاڤی ئیسپانی و راهێنەری یانەی سەد.

ئەو کەناڵە باس لەوە دەکات کە ئیدارەی یانەی سەد بۆندی چاڤی راهێنەری یانەکەیان نوێ ناکەنەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.

چاڤی هێرناندیزی ئیسپانی لە ماوەی کارکردنی وەکو راهێنەری یانەی سەدی قەتەری توانیویەتی شەش نازناو بۆ ئەو یانە بەدەست بهێنێت، جگە لەوەش یانەکەی ئاستێکی باشی نیشانداوە.

داهاتووی چاڤی تا ئێستا روون نیە، بەڵام بەشێکی زۆری چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە کە دەبێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ئاشکرا نیە کە خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێی یانەکە پلانی داهاتووی چۆن دەبێت سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری ئێستای یانەکە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە یاخود نا.

لە ماوەی رابردوودا و پێش ئەوەی کۆمان ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە داوا لە چاڤی هێرناندیز کرا کە ببێتە راهێنەری یانەکە، بەڵام داواکەی رەتکردەوە.


Qaiwan
Qaiwan