گێتی
ئیسرائیل: گروپە چەکدارەکانی فەلەستین نزیکەی چوار هەزار مووشەکییان ئاراستەکردووین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لەلایەن گروپی حەماس و گروپە چەکدرەکانی دیکەی غەزەوە نزیکەی چوار هەزار مووشوک ئاراستەی چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئیسرائیل کراوە، نزیکەی هەزار مووشەکی بەسەر هاوڵاتییانی سڤیلی فەلەستیندا کەوتووەتە خوارەوە و دەیان کەس کوژراو و برینداربوون.

نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گروپە چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس و گروپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستین نزیکەی چوار هەزار مووشەکییان لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل کردووە، بنکە سەربازییەکانی حتسریم و تل نوفیان کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چوار هەزار مووشەکە نزیکەی یەک هەزار مووشەک لە ناوخاکی فەپەستین کەوتوونەتە خوارەوە و دەیان خێزان و هاوڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی.

پ.ح