کوردستانی
سەبارەت بە دروستبوونی کەمئاوی هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد، "بەهۆی کەمبوونی باران بارین گرفتی کەمئاوی دروست دەبێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ پلانێکی نییە، لەئێستادا دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتییان وەک خۆیەتی و کەمینەکردووە".
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "ئەمساڵ وەک ئاشکرایە باران بارین رێژەیەکی زۆر کەم بوو، هەروەها رۆژ بە رۆژ ئاوی بەنداوکان روو لە کەمی دەکەن، لەئێستادا هیچ گرفتی دابەشکردنی ئاومان نییە بە هاوڵاتییان، بەڵام لە مانگی داهاتووەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خواستی زیاتری هاوڵاتییان لەسەر ئاو، گرفتی کەمئاوی دروست دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی بۆ ئەم مەبەستە دانەناوە و هیچ خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی ئاویشمان پێنگەیەشتووە و دابەشکردنی ئاو وەک خۆیەتی، هەروەها ئەرکی هاوڵاتییانە لەئێستادا هاوکاربن بۆ پاراستنی ئاو و کەمتر ئاو بەکاربهێنن، تائەوەی گرفتی کەمئاوی روو لە سلێمانی و قەزا و ناحییەکانی دەوروبەری نەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، "بێگومان دەبێت حکومەت میکانزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی بدۆزێتەوە، بەهۆی ئەوەی رۆژ بە رۆژ ئاوی بەنداوەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کەمدەکات، هەروەها داوای بودجەمان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی هەندێک ئامێری بەنداوی دوکان کە دەبێتە هۆی پاراستنی ئاو و بەفیڕۆنەدانی بەشێکی ئاوەکە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە".
پ.ح