راپۆرت

ژنێک کە بەهۆی جوانیەکەیەوە 20 هەزار سەربازی بەکوشتن دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک کە بەهۆی جوانیەکەیەوە 20 هەزار سەربازی بەکوشتن دا
مەودا میدیا - راپۆرت

ژنێکی گەنجی شۆخ و شەنگ بوو، لەگەڵ هاوسەرەکەی جیابوویەوە و سەختیەکانی ژیان وایان لێکرد پەنا بباتە بەر ئەستەمترین کارەکان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی، دوای جەند ساڵیک، کاتێک مارگرێتا چاوی کردەوە، بینی بووە بە یەکێک لە گەورەترین سیخوڕەکان و مەترسیدارترین کارەکان رادەپەڕینێت.

ماتا هاری، ژنێک کە جوانیەکەی کردی بە کاریگەرترین سیخوڕی سەدە، ساڵی 1876 ماتا لە خێزانێکی دەوڵەمەندی بە رەگەز هۆڵەندی لەدایکبووە، تەمەنی 13 ساڵ دەبێت کاتێک دایک و باوکی جیادەبنەوە، باوکی جارێکی تر هاوسەرگیری دەکات و ماتا لای دایکی دەمێنێتەوە، دوای ساڵێکیش دایکی گیان لەدەستدەدات، ماتا لە ژیانێکی قورس و زەحمەتدا دەمێنیتەوە.

دوای ماوەیەکی کەم لە هاوسەریگری، ساڵی 1902 ماتا لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە، دادگا مافی پەروەردەکردنی کچەکەی دەدات بە هاوسەرەکەی، بەو شێوەیەش ماتا بە تەواوەتی دڵشکاو دەبێت.



دوای ئەوەی پەنا دەباتە بەر چەندین هاوڕێ و ناسیاوی بۆ دەستکەوتنی کارێک کە پێی بژی، ماتا بێهیوا دەبێت و بە دڵێکی شکاو و دوو چاوی پڕ فرمێسەکەوە بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت، لەوێ بە ناجاری دەستی بە کارکردن وەکو سەماکارێک کرد.

ناوە ئەسڵیەکەی مارگرێتایە، بەڵام دوای ئەوەی رووی لە فەرەنسا کرد ق پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاوە کرد، ناوی خۆی گۆڕی بۆ ماتا. 

لە پاریس و شارە بەناوبانگەکانی فەرەنسا سەمایدەکرد و ئاواش سەدان هەواداری لەخۆی کۆکردەوە، ماتا بەهۆی جوانیی روخسار و جەستەی و لێهاتووی لە سەماکردندا بووە هاوڕێی بەرپرسانی سیاسیی و سەربازی لە فەرەنسا، ئاوا چیرۆکی سیخوڕییکردنی ماتا دەستیپێکرد.

وەکو سەماکارێکی گەڕۆکی بەناوبانگ، پایتەختە بەناوبانگەکانی ئەوروپای بەسەردەکردەوە و دەچووە هەر وڵاتێک شەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی و سەربازی ئەو وڵاتەدا بەڕێدەکرد، ئەوە بووە هۆی ئەوەی پۆلیسی نهینیی فەرەنسا گومانی لێ بکەن، چەند جارێک بانگاین کرد و لیکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدا، داوایانلێکرد چیتر لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی ئەڵمانیدا دیدار ئەنجامنەدات، ماتا گوێی بەو داواکاریەی پۆلیس نەدا، گومانەکان تادەهات زیاتر دەبوون، پۆلیس ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ماتا سیخوڕی ئەڵمانەکانە.



لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە بەهۆی کارە سیخوڕیەکانی ماتاوە نزیکەی 20 هەزار سەربازی فەرەنسی گیانیان لەدەستداوە، ساڵی 1917 بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو و هەر ئەو ساڵەش رەمی کرا.

دواتر و لە ساڵی 1970 دۆسیەی نهێنیی هەموو کارەکانی کەوتە دەستی فەرەنسییەکان، دەرکەوت ماشا لە ساڵی 1910ەوە بووە بە ئەندام لە دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیدا.

ئەڵمانەکان بە مەزنترین سیخوڕ و هەموو جیهانیش بە کاریگەریترین بەکرێگیراوی سەدە ناساندیان، ئەو هەرچی بووبێت، بوو بە پاڵەوانی چیرۆکێک کە لە کۆتاییدا بە گیانی خۆی باجەکەی دا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە