کوردستانی

سلێمانی شەوێکی نائاسایی بەڕێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی شەوێکی نائاسایی بەڕێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی لە دوو رووداوی تەقەکردنی جیادا کەسێک کوژراو و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەستیپێکردووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەڕی یەکەم لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی بووە لە نێوان دوو گەنجدا کە هاوڕێی یەکترن لەسەر بابەتێک بووەتە کێشەیان یەکێک لەو کوڕانە بە کڵاشینکۆف تەقەی لە مارکێتی کوڕەکەی دیکە کردووە لە ئەنجامی بەر کەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها کڕیارێکیش کە لە مارکێتەکە بووە برینداربووە".

 وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاری گرتن بۆ تاوانبار دەرچووە و پۆلیسی بنکەی عەربەت سەرقاڵی گەڕانە بە دوای تاوانبارەکەدا".

ناوبراو باسی لەوەشکرد "شەڕی دووەم لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی بووە و کەسێک تەقەی لە کەسێکی دیکە کردووە و برینداری کردووە، فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە".

س.س