راپۆرت

دەوڵەت باخچەلی پشتیوانيی هێرشكردنە سەر هەدەپە دەكات و دەڵێت: هاوبەشی پەكەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوڵەت باخچەلی پشتیوانيی هێرشكردنە سەر هەدەپە دەكات و دەڵێت: هاوبەشی پەكەكەن
مەودا میدیا-

سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا رایگەیاند سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا- مەهەپە پشتیوانی لە هێرشكردنە سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە دەكات كە بەهۆیەوە لە شاری ئیزمیر كەسێكی تیادا شەهیدبوو.

ئارین كەسكین، سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا لە لێدوانێكیدا وتی لە روانگەی لێدوانەكانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە كە دەنیز بویارز، ئەندامی تیرۆركراوی هەدەپەی بە "تیرۆریست" رووندەبیتەوە كەوا "باخچەلی پشتیوانی هێرشكردنە سەر بارەگاكەی هەدەپە دەكات".

سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا ئەوەشی روونكردووەتەوە "لێدوانەكانی باخچەلی بانگەشەی راستەوخۆیە بۆ رق و دوژمنایەتی".

سەبارەت بە هەڵوێستی بەرانبەر لێدوانەكانی سەرۆكی مەهەپە، سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا وتی "داوای یاسایی لە دژی باخچەلی تۆماردەكەین".

جارۆ بایلان، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی هەدەپە رایگەیاند "لێدوانەكانی دەوڵەت باخچەلی راستەوخۆ بە ئامانجی گرتنی هەدەپە و دەنگدەرانێتی".

ئەوەشی وتووە "باخچەلی سەرەتای رێگە بۆ تاوان و توندڕەوی دەكاتەوە، بۆیە داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكەین سنوورێك بۆ كردەوە نابەرپرسیارەكانی ئەو هاوبەشە بچووكەی، دەوڵەت باخچەلی، دابنێت".

"رەوایەتیدان بە كوشتن سەرەتای تاوانكارییە"
سیزجین تانریكۆلۆ، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە وتی "هەوڵدان بۆ رەوایەتیدان بە كوشتن لە رێگەی ناسنامەی دەنیز بویارزەوە كە بەهۆی هێرشی چەكدارییەوە كوژرا، مەبەستێكی خراپە و دەرگا لەبەردەم كوشتن و كۆمەڵكوژیدا دەكاتەوە".

پێشتر دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەیی نەتەوەیی توركیا- مەهەپە رایگەیاندبوو "بویارز هاوكاریی میلیشیاكان بوو و هەوڵیدەدا ئەو كەسانەی هاوسۆزبوون لەگەڵ پەكەكە بگوێزێتەوە بۆ قەندیل".

سەرۆكی مەهەپە بە روونی ئەوەشی وتبوو "بویارز تیرۆریستە، كاری دەكرد بۆ ناردنی ئەو كەسانەی تەنها یان پەراوێزخرابوون لە گوند و شارە كوردییەكان بۆ ریزەكانی پەكەكە لە قەندیل".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان