راپۆرت

دەستدرێژی سێکسی خەریکە سوپای ئەمەریکا هەڵدەتەکێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستدرێژی سێکسی خەریکە سوپای ئەمەریکا هەڵدەتەکێنێت
مەودا میدیا -

"سوپاکەمان زۆرترین پابەندی ئەخلاقی هەیە بە بەراورد بە سوپاکانی جیهان"، ئەمە ئەو رستەیەیە کە بەردەوام بەرپرسانی ئەمەریکی بە سەربازەکانی دەڵێن، بەڵام واقعی سوپای ئەمەریکا دەریدەخات کە ئەو رستەیە تەنها درۆیەکە کە لەگەڵ سەربازەکاندا دەکرێت و هیچی تر.

چیرۆکەکە لێرەوە دەستپێدەکات، سەرۆکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریکا ناچار دەبێت دەستلەکاربکیشێتەوە کاتێک ئاشکرا دەبێت کە دەستدرێژی کردووەتە سەر یەکێک لەو ژنە نوسەر و رۆژنامەنوسانەی کە بۆ کاروباری نوسین رووی لە نوسینگەکەی کردووە.



دواتریش کەیسێکی تر رای گشتی ئەمەریکای وروژاند، ئاشکرا بوو کە لە باخچەی بەشی پشتەوەی باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریدا، ئەفسەرێکی باڵای هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنێکی کارمەندی وەزارەتەکە.

ئەمە تا رادەیەک رووداوێکی دووبارەبووەوەیە، بەڵام سەیرەکە لەوەدا بوو ئەو ئەفسەرە خۆی بەرپرس بوو لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژی سێکسی لە ناو وەزارەتەکەیدا، کێشەکە هێندە گەورەبوو، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە ئەوکات باراک ئۆباما بوو، بەیاننامەی لەسەر دەکرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە توندترین سزای ئەو کەسانە دەدەن کە لە دەزگا سەربازییەکاندا پۆستەکانیان دەقۆزنەوە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، ئۆباما بڕیاریشی دابوو کە هەرکەس ئەو تاوانە ئەنجام بدات وەکو خیانەتکاری نیشتمانیی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.



ئامارە فەرمییە بڵاوکراوەکان دەریدەخەن کە بەردەوام رێژەی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە نێو سوپای ئەمەریکادا رووی لە زیادبوونە، ساڵی 2012 بە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی رێژەی تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی %6 زیادیکردووە.

تەنها لە ساڵی 2011دا 26 هەزار سەربازی ئەمەریکی بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندی سێکسی نایاساییان بەرجەستەکردووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا چیتر ناتوانێت دۆسیەکان بشارێتەوە، رایگەیاند کە بەشێوەیەکی بەردەوام هەفتانە زیاتر لە 30 سکاڵای دەستدرێژیکردن لەلایەن کارمەندانی وەزارەتەکەوە تۆمار دەکرێت.



ئەم بابەتە مێژوویەکی کۆنتری هەیە، ساڵی 1992 ئاشکرابوو کە نزیکەی 175 سەربازی ئەمەریکی دەستدرێژی بەکۆمەڵیان کردووەتە سەر چەند ژنێک.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانیش، نزیکەی %7ی کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی بە شاراوەیی دەمێینەوە و دەستدرێژیلێکراوان لەترسی لەدەستدانی کارەکانیان هیچ سکاڵایەک ناکەن.

ئەمە ئەو جەنگە شاراوەیە کە لە ریزی سوپای ئەمەریکیدا بەڕێوەدەچێت و رۆژ لەدوای رۆژیش جەنگەکە گەورەتر و نهێنییەکان ئاشکراتر دەبن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە