راپۆرت
بازیان؛ داوای بە قەزابوونی دەکات و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر بە قەزابوونی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بادات، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات بابەتی بە قەزابوونی بازیان رێکارە یاسایی و ئیدارەکانی تەواوکردووە، هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەی بازیانش رایدەگەیەنێت بە قەزابوونی بازیان هیچ تێچوویەکی مادی ناکەوێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو فەرمانگانەی پێویستن لە بازیاندا هەیە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی بازیان دەڵێت "هۆکار زۆرە پشتگیریی بە قەزابوونی بازیان دەکات".
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بابەتی بە قەزابوونی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بازیان بابەتێکە لەئێستا چووەتە بەرنامەی کاری 63یەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە و هەموو رێکارە یاسایی و ئیدارەییەکانی بڕیوە، هەروەها پشتگیریی نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ئەنجومەن و رێکخراوەکانی مەدەنی و واژۆی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی بازیان بەدەستهێناوە".
ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە رۆژی سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر بڕیاری بە قەزابوونی بازیان بدات و کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانیش هەیە بۆ ئەم پرسە".
"ئێمە رۆژانە بەشێوە پراکتیکییەکەی کاری قایمقام دەکەین، هەروەها بازیان پێنج شارۆچکەی گەورە و 58 گوندی لەسەرە و نزیکەی 58 فەرمانگەی حوکمی تێدایە، بۆیە لەکاتی بە قەزابوونی بازیاندا هیچ تێچوویەکی مادی ناکەوێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو فەرمانگانەی پێویستن لە بازیاندا هەیە"، ئیسماعیل ئەحمەد وای وت.
هەرێم مەجید، دانیشتووی ناحیەی بازیان بۆ مەودا میدیا دواو وتی "بازیان بەهۆی نەبوونی بە قەزا کارە دائیرییەکانی هەمووی دابەشبوون، بۆ نمونە، کاری کارەبای سەر بە قەزای دوکانە و کاری پەروەردەیی سەر بە سلێمانییە و کاری ئەمنی سەر بە قەزای چەمچەماڵە، بەهۆی ئەمەشەوە کارەکان بۆ دانیشتووانی ناحیەکە ناخۆش بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکار زۆرە پشتگیریی بە قەزابوونی بازیان دەکات بەتایبەت هەبوونی ژمارەیەک کارگە لە بازیان، هەروەها پشتگوێخستنی بە قەزابوونی بازیان بۆ بێ پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماری سلێمانی دەگەڕێتەوە کە ژمارەی دانیشتووانی بازیانی بە لە 53% دیاریکردبوو، بەڵام ئەوەشمان گۆڕیی و ئاماری سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات ساڵانە دانیشتووانی بازیان لە 3% زیاد دەکات، لەئێستا دانیشتووانی بازیان لە 63%یە".
"سێشەممەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدرێت و ئەگەر دەنگی زۆرینە بهێنێت ئەوا بڕیارەکە لای ئێمەوە بە پێشنیاز دەچێت بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران، دواتریش بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەوێوە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت"، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی پێکرد.
جێگای ئاماژەیە، ناحیەی بازیان دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دانیشتووانەکەی لە 63%یە، هەروەها لە 7%یش دانیشتووانی عەرەب و نەتەوەکانی دیکە لە بازیاندا بوونیان هەیە، بازیان 58 گوندی لەسەرە و نزیکەی 58 فەرمانگەی حوکمی تێدایە و ژمارەیەک کارگەش لە بازیاندا بوونیان هەیە و لە رووی کشتوکاڵیشەوە ژمارەیەک خانووی پلاستیکی زۆری تێدایە.
س.س