کوردستانی

تیمی تایبەت بە سەرپێچییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەست بەکاربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیمی تایبەت بە سەرپێچییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەست بەکاربوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی تایبەت بە سەرپێچییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا پێکهێنا و جۆر و شوێنی سەرپێچییەکان بە شێوەی ئۆنلاین لە رێگەی سیستەمی داتا سەنتەرەوە دەستنیشان دەکات، داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەن بۆ ئەوەی تووشی سزای یاسایی و دارایی نەبنەوە، بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پێوەری زیرەک نەکەن.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی تایبەت بە سەرپێچییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا پێکهێنا، تیمەکانی نەهێشتنی سەرپێچی سەردانی چەند  شوێنێکیان کرد کە سەرپێچی تێیدا کرابوو و تەواوی سەرپێچییەکانیان بڕیوە.

هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە لە هەر شوێنێک دەستکاری سندووقی پێوەری زیرەک بکرێت، جۆر و شوێنی سەرپێچییەکە لە هەمان کاتدا بۆ داتا سەنتەر دەگوازرێتەوە، هەربۆیە داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەن بۆ ئەوەی تووشی سزای یاسایی و دارایی نەبنەوە، بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پێوەری زیرەک نەکەن.


پ.ح
Qaiwan
Qaiwan