کوردستانی

بەهۆی نارنجۆکەوە دوو راوچی بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی نارنجۆکەوە دوو راوچی بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

دوو راوچی بەمەبەستی راوکردنی ماسی لە رووباری خازر، بەهۆی نارنجۆکەوە یەکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش برینداربوو، تەرمی راوچییەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوە دەستی پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان لە گوندی ترپە سپی سەر بە شارۆچکەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش، دوو راوچی لەسەر رووباری خازر بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکەوە یەکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بریندارە.

ئەو راوچییەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 26 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan