عیراقی

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای وەرگرتنەوەی پەنابەران لە عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای وەرگرتنەوەی پەنابەران لە عیراق دەکات
مەودا میدیا-

یەکێتی ئەوروپا لە بارەی پەنابەرانی نایاسایی عیراق لە لیتوانیا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لە پەیوەندیداین و داوامان لێکردون بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن و ئەو پەنابەرانە بگێڕنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ سێشەممە  سیی ئابی 2021 ئادیلبێرت یانیس، وتەبێژ بەناوی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە لیدوانێکدا بۆ روژنامەنووسان راگەیاند، لەبارەی پەنابەرانی نایاسایی عیراق لە لیتوانیا لە ئێستادا لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و هەوڵە دپلۆماسییەکانیشیان بەو ئاراستەیە کە رازییان بکەن بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیان وبەرامبەر ئەو پەنابەرانە و بیانگێڕنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، کە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپایان ئاگادارکردۆتەوە لەوەی ئەوان ئاسانکاری بۆ هاتنی ئەو رێژە زۆرەی پەنابەر دەکەن بۆ بیلاروسیا و لەوێشەوە بەشێوەی نایاسایی خۆیان دەگەیەننە لیتوانیا کە ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپایە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەرپرسانی لیتوانیا نیگەرانی و بێزاری خۆیان لە گەیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی عیراقی بەشێوەی نایاسایی و لە رێگای بیلاروسیاوە دەربڕیوەو رایانگەیاندووە وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و هێز لە دژیان بەکاردەهێنن.

ر. ر

 




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان