عیراقی
سودانی دواین هەڵوێستی لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكرا كرد و رایگەیاند"ئەوە پرسێكی تەكنیكی و یاساییە، نەك سیاسی".
سوودانی لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد"''بەگوێرەی یاسا، تەواوی پارێزگاكانی عیراق داهاتەكانیان رادەستی بەغدا دەكەن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان لێكدانەوەیەكی دیكە بۆ ئەم پرسە هەیە، بۆیە كەمێك درەنگ كەوتین لە چارەسەركردنی ئەو پرسە".
وتیشی"ئێمە نامانەوێت مووچەی هەرێم دوابكەوێت، بەڵام زیاتر لە ساڵێك بەردەوام بووین تاوەكو لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دواتریش كۆمپانیاكان رێك كەوتین، بۆیە تا ئەو كاتە مووچە دوادەكەوت".
باسی لەوەشكرد"بەشی هەرە گرنگی پرسەكە كە ناردنی نەوتە ئێستا چارەسەر كراوە، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەوەی دەمێنێتەوە بە زوویی چارەسەر دەبێت و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بۆ لەمەودوا مانگانە بەردەوام دەبێت".
ئ پ
بیروڕا


