عیراقی

بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق کشانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق کشانەوە
مەودا میدیا-

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق رایگەیاند، کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا کە هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لە عیراق، دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنەیە کە لە نێوان ئەمەریکا و عیراقدا هەیە.  

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێشوازی دەکەن لە بڕیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH لە عیراق و گەڕانەوەیان بۆ بنکەی سەرەکی خۆیان لە کوەیت.

ئەوەشی خستووتەڕوو، بڕیارەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە بەغدا و واشنتن لە سەری رێککەوتون، ئەویش کشانەوەی سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانە تا کۆتایی ئەمساڵ، بۆیە بڕیارەکە وەک پابەندبوون و راستگۆیی هەردوولا بە رێککەوتنەکە دەبینن.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان