عیراقی
داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت لە کاتی وەرگرتنی سەبەتەی خۆراکدا ئەم بڕە پارەیە نەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق، بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکی پارێزگاکان ئاگادارکردووتەوە بەوەی لە کاتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیدا هیچ بڕە پارەیەکی زیادە لەهاوڵاتییان وەرنەگرن، ئەگەرنا رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
لە لێدوانێکدا محەمەد حەنون، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە رۆژنامەی(سەباح)ی فەرمی راگەیاندووە "وەزارەتەکەیان لە رێگەی کاراکردنی هێڵی گەرمی وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییان لەسەر وەرگرتنی برە پارەی زیادە لە بەرانبەر دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر بە بریکارەکانی خۆراک دەگرێتەبەر".
ئەوەشی خستووتەڕوو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، وەزارەتی بازرگانیی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەرگری شارستانیی لێکۆڵینەوە دەکات لەوەی کە ئاخۆ کۆگاکانی داکردنی ماددە خۆراکییەکان سەرجەم رێکارەکانی ئاگرکوژاندنەوە و خۆپاراستنیان بۆ پاراستنی ماددە خۆراکییەکان دابینکردوە یان نا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، تیمە چاودێرییەکانی سەر بەدیوانی چاودێریی دارایی و بازرگانیی، تێبینیان کردووە لەگەڵ راگەیاندنی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیدا، نرخی مادە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا دابەزینێکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.
ر. ر