عیراقی
زیاتر لە نیو ملیۆن پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆژەی (داری) بۆ نیشتەجێبوون پەسەندکرد بۆ دروستکردنی 17 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق جگە لە هەرێمی کوردستان.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، تۆمارکردنی ئەو پارچە زەویانەی دەکەونە ناو پرۆژەی (داری) بۆ نیشتەجێبون تەواوکراون و لە ماوەی داهاتودا ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنن کە مافی وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونیان بەگوێرەی مەرجەکان هەیە و حکومەتیش هاوکارییان دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سێ ملیۆن و 463 هەزار و 921 داواکارییان بەدەستگەیشتووە کە بەگوێرەی رێنماییەکان مافی ئەوەیان هەبووە، حکومەت زەوی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بکات.
ئەوە لەکاتێکدایە شەشی تەمووزی ئەمساڵ حکومەتی عیراق رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق 17 کۆمەڵگەی نیشتەجێبون دروست دەکرێن و پێنج سەد و 50 هەزار پارچە زەویش بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکەن.
ر. ر