عیراقی
سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لە کاتی لابردنی زیادەڕۆییدا کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، دواى ئەوەى سەرۆکی شارەوانی کەربەلا بەهۆى دەستڕێژى گولەوە بەسەختى بریندارکرا لە کاتى پڕۆسەى لابردنى زیادەڕۆییدا، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە میدیا عیراقییەکان راگەیاند، عەبیر سەلیم، سەرۆکى شارەوانى کەربەلا بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا، دواى ئەوەى لە کاتى لابردنى زیادەڕۆیی تەقەى لێکرابوو.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردوو، دوای ئەوەی بەفیشەک برینداردەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا.
ر. ر