عیراقی
هەواڵێکی خۆش لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری داوە بۆ ئەم مانگەش 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی راگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاردرا کە بۆ مانگی ئاب بەغدا بڕی 200 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تا کۆتایی ئەمساڵ بەغدا مانگانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، هەروەها بڕیارە بۆ ئەم مانگە 25ی ئابی 2021 پارەکە لە رێگەی بانکەوە لە بەغداوە بگاتە ھەرێمی کوردستان".
س.س