کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی موڵکی هیچ گروپ و بەرژەوەندیخوازێک نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ سەرکردایەتیی ھەولێر کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، گۆڕانکاری و چاکسازییەکان و ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئابی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ سەرکردایەتیی ھەولێر کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە د.ئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی گۆڕانکاری و چاکسازییەکان و ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن لەناو دامەزراوەکانی حزب کرد و وتی "یەکێتی چەند ھەنگاوێکی بە ئاڕاستەی یەکێتی ناو یەکێتی ناوە و گۆڕانکارییەکان لەپێناو پاراستنی شکۆی یەکێتی و پارێزگاریکردن بووە لە دەستکەوتەکان و ئەو بەها نەتەوەیی و نیشتمانییانەی یەکێتییەکەمان بڕوای پێیانە، ئەم حزبە بەرهەمی رەنجی تێکۆشەران و خوێنی شەهیدانە و بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین لە رێبازە پیرۆزەکەی مام لابدات".
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆک جەختی لەوە کردەوە "یەکێتی موڵکی هیچ گروپ و بەرژەوەندیخوازێک نییە و رێگەنادەین مێژووی پڕ لە سەروەری ئەم حزبە لەکەدار بکرێت، ئەوەی کردوومانە پاراستنی حیزبی شەهیدان بووە لە هەڵدێر و بەلاڕێدا بردن، یەکێتی لەهەناوی کۆمەڵانی خەڵکەوە دروستبووە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیشی لەپێناو خەڵکدا بێت نەوەک کۆمەڵێک کەس کە یەکێتییان بۆ بەرژەوەندی و مەرامی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنا. دڵنیایی دەدەینە یەکێتییە سەربەرزەکان کە جارێکیتر یەکێتی نابێتە قوربانیی مەرامە تایبەت و بەرژەوەندییە شەخسییەکان، ئەوانەشی لەرابردوودا ئەم کارانەیان کردووە نابەخشرێن و رادەستی دادگایەن دەکەین".
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراقەوە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند "دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستان لەپێناو کۆدەنگی و یەکڕیزی گەلەکەمان بووە، هەموو هەوڵەکانیشمان بۆ سەرخستنی دەخەینەگەڕ و پێکەوە لەپێناو کوردستانێکی ئارام و خۆشگوزەران کار دەکەین".
س.س
بیروڕا