کوردستانی

لەبارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت تا کۆتایی مانگی ئاب دەتوانن 15 کاتژمێر کارەبا دابین بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەزارەتی کارەبا وەکو وەزارەتێکی خزمەتگوزاریی، پلان و بەرنامەکانی لە پێناو  گەیشتن بە دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ ھاوڵاتییان داڕشتووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە بەرچاوگرتنی ئەم راستییە کە لە کاتی ئێستادا 3500 تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنین و تێکڕای خواستیش لەسەر کارەبا 5500 تا 6000 مێگاواتە، تا کۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 کاتژمێر کارەبا دابین بکەین".

ئەوەشخراوەتەڕوو "داواش لە پەیج و کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە بێ بنەما و دوور لە راستییانە بپارێزن کە باس لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەکەن، بێ ئەوەی لە پەیج و کەناڵە فەرمیەکانی وەزارەتەوە ئاماژەیان پێ کرابێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan