کوردستانی
کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆکان، لە ناو هۆڵەکانى خوێندن دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆکان، لە ناو هۆڵەکانى خوێندن دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەبارەت ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبونەوەى ئەمرۆى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیار و راسپاردەیەکى پێویستمان دەکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە گرینگترینیان ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا پرۆسەى خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆ و پەیمانگەکانى کوردستان لەناو هۆڵەکانى خوێندن واتە (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت و بە جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستییەکان،، هەروەها پرۆسەى خوێندن لە (9/1) بەدواوە بەپێى ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخى دارایى زانکۆکان و پێداویستییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن کرا، ئەنجومەنى وەزارەت جەختى کردەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران کارکراوە بۆ چارەسەرکردنى ئەم پرسەو پڕکردنەوەى پێداویستییەکان، بۆ ئەوەى پرۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان سەرکەوتو بێت".
س.س
س.س
بیروڕا



