کوردستانی
پێنج کەس بە تۆمەتی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند لە قەزای چەمچەماڵ بە تۆمەتی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته، ئەو تۆمەتبارانە بڕی 1800دۆلای ئەمەریکییان پێبووە.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند "هێزه‌كانیان به پشتبه‌ستن به‌زانیاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانیان بۆ رێگریكردن له‌ساغكردنه‌وه و به‌كارهێنانی دراوی ساخته (ته‌زویر)، له‌ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ پێنج كه‌سیان ده‌ستگیركرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمه‌تباره‌كان بڕی 1800 (هه‌زار و هه‌شتسه‌د) دۆلاری ئه‌مریكیان پێبو له‌جۆری په‌نجا دۆلاری و سه‌د دۆلاری ده‌یانویست له بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌وه".
ئەوەشخراوەتەڕوو "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به ماده‌ی 281 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
س.س

بیروڕا