کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: بەرپرسیارێتی ئێمەیە یەکێتی بپارێزین و بەھێزتری بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: بەرپرسیارێتی ئێمەیە یەکێتی بپارێزین و بەھێزتری بکەین
مەودا میدیا-

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر ھەڤاڵ عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بەسەرکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر هەڤاڵ عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە تەندروستییان پرسی و رۆڵ و ماندووبوونی ھەڤاڵ عەدنان موفتییان بەرز نرخاند لەشۆڕش و خەباتی کوردایەتی.

ھاوسەرۆک لەو بەسەرکردنەوەیەدا تەئکیدیکردەوە یەکێتی بەچاوی رێزێکی زۆرەوە دەڕوانێتە خەبات و تێکۆشانی ھەموو ئەو سەرکردە و تێکۆشەر و پێشمەرگانەی لە رۆژانی سەختدا بەشدار و کۆڵەکەی شۆڕشی نوێ بوونەوە وتیشی "لای ئێمە مانان ئێوە سەرمایەیەکی نیشتمانی و  گرنگ و بەنرخی نەک میللەتەکەمان بەڵکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشن و خەباتی ئێوەش بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە یەکێتی بپارێزین و بەھێزتری بکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan