کوردستانی

حكومەت بەرنامەی نوێ بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەت بەرنامەی نوێ بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو دادەنێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت حكومەت بەرنامەی نوێ بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو دادەنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئابی 2021 یەکەم کۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەچوو.

لە پێناو پاراستنی سامانی ئاو و باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی خاوێن لە هەرێمی كوردستان، لەسەر ئاستێكی باڵای پەیوەست بەو سێكتەرە، یەكەم كۆبوونەوەی داڕشتن و دانانی بەرنامە بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

وەک جێبەجێکردنی ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی پێشووی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرسی ئاو، ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی ئابی 2021) دووەم كۆبوونەوەی فراوان بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و  د. محەمەد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگاری هەولێر، پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری دهۆك، پارێزگاری هەڵەبجە، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین، و ژمارەیەک راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی تایبەتمەند بەسترا، تێیدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی ستراتیژیی بەڕێوەبردنی ئاو كرا كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خرایەڕوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال