کوردستانی
جەعفەر شێخ مستەفا: پێموانییه ئەو چارەنووسەی ئه‌فغانستان له عیراق و کوردستان رووبدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی رایدەگەیەنێت رێکخستنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ریفۆڕم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئێستا له قۆناغێکی باشدایه، ئاماژە بەوەشدەکات پێیوانییه ئەو چارەنووسەی ئه‌فغانستان له عیراق و کوردستان رووبدات.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "رێکخستنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ریفۆڕم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئێستا له قۆناغێکی باشدایه و له به‌ره‌و پێشه‌وه چوونه، ده‌توانم بڵێم ئومێدێکی زۆر هه‌یه که له سه‌قفێکی زه‌مه‌نی زۆر کورت‌دا هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه یه‌کبگرنه‌وه و بچنه‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئاماژەی بەوەشکردووە " یه‌که‌ی 70 که مه‌رکه‌زی بڕیاری سیاسی له‌لای به‌ڕێز (بافڵ تاڵه‌بانی)یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌موو ئاماده‌ییه‌کی خۆی ده‌ربڕیووه، به‌ڵێنیشی داوه که هیچ رێگریه‌ک نه‌بێت هەروەها هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بێت و به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشی ده‌زانێت که ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه هه‌مووی ملکه‌چی یاسا و نیزام له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت".
لەبارەی رووداوەکانی ئەفغانستانەوە وتویەتی "پێموانییه ئەو چارەنووسەی ئه‌فغانستان له عیراق و کوردستان رووبدات، چونکە پێمان وانییه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان عیراق بەجێبهێڵن".
س.س

بیروڕا